Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آذر ۲, سه‌شنبه

به‌ بیانووی دژایه‌تیکردنی ئیسلام بلاو بۆنه‌وه‌ی کاریکاتۆره‌کانی مۆحه‌مد فه‌یسبووک له‌ سعودییه‌ داخرا

به‌ بیانووی دژایه‌تیکردنی ئیسلام بلاو بۆنه‌وه‌ی کاریکاتۆره‌کانی مۆحه‌مد فه‌یسبووک له‌ سعودییه‌ داخرا

حكومه‌تی سعودییه‌ به‌بیانووی به‌زاندنی هێڵه‌ سووره‌كان‌و دژایه‌تیكردنی ئیسلام تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكی له‌و وڵاته‌ داخست.تۆڕی هه‌واڵی ئه‌فتر داون، بڵاویكرده‌وه‌ به‌رپرسانی سعودییه‌ روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌باره‌ی داخستنی فه‌یسبووك له‌و وڵاته‌ نه‌داوه‌‌و ته‌نیا باسیان له‌وه‌كردوه‌ كه‌ فه‌یسبووك هێڵه‌ سووره‌كانی حكومه‌تی سعودییه‌ی به‌زاندوه‌.
چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریش پاكستان‌و به‌نگلادش‌و توركیا بۆ چه‌ند مانگێك تۆڕی فه‌یسبووكیان له‌سه‌ر به‌ركارهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌یان داخست‌و له‌ ئێرانیش پاش هاتنه‌ئارای خۆپیشاندان‌و ناره‌زاییه‌كانی ساڵی رابردوو فه‌یسبووك داخرا.
فه‌یسبووك گه‌وه‌رترین‌و به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو ئینته‌رنێته‌‌و زیاتر له‌ 500 ملیۆن ئه‌ندامی كارای هه‌یه‌.
////////////////////////

پیکه‌ش به‌ شه‌هیدی عاشق ده‌زانم که‌ ژیانه‌ت خۆش ئه‌ویست به‌لام نه‌تزانی که‌ بیره‌ی کۆنه‌ پرستی ریگا نادا تۆ وه‌ک مرۆڤه‌کانی دیکه‌ بژیت مرۆڤ کۆژان ژینه‌ت لی ئه‌ستینه‌ۆه‌

کۆمەڵە ژنێکی چالاک لەپرس و مافەکانی ژنان لە وڵاتی سوید داوای کۆبونەوەیەکی خێرا دەکەن

لە بانگەوازێکدا کە ئاراستەی رێکخراوو کەسایەتی و لایەنگرانی مافەکانی ژنانیان کردووە، کۆمەڵە ژنێکی چالاکوانی کورد داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلە دەکەن و گردبونەوەی ژنان بۆ کاری پێکەوەیی بەپێویست دەبینن، رایدەگەینن کە رێکخراوکانی ژنان نەگەشتونەتە ئامانجەکانیان و توندوتیژیش بەردەوامە.
لە بانگەوازەکەی ئەو ژنە چالاکانەدا هاتووە”هەموو رێکخراوەکانی ژنان لەباری نەهێشتنی دیاردەی توندوتیژی لەبەرانبەر ژن نەگەشتونەتە ئامانجەکانیان، یەکێک لەدیارترین هۆکارەکان نەبونی هەماهەنگی و کاری پێکەوەییە، بەشێوەیەکی بەرفرەوان و پەرتەوازەبونی راوبوچونەکان و کارو تواناکانمانە. ئەم هەستکردنە بەنەبونی هەماهەنگی و راگۆڕینەوەی بەردەوام لەنێوان ڕێکخراوەکانی ژنان، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی هاتنە ئارای پلان و چالاکی کاریگەرتر پێویست دەکات کە بە دوور لە جیاوازی بیروبۆچون پیکەوە کۆبینەوە، هاوکار و هاوئاهەنگی یەک بین و کارو هەڵسوڕانەکانمان یەک بخەین تا گەشتنە سیغەیەکی کاری موشتەرەک، لەپێناو پاراستنی ژنان لەتوندوتیژی و گەشتنیان بەمافەکانیان”
هەر لەبانگەوازەکەدا ئەو ژنە چالاکانەی کورد لە سوید چەند خاڵێکیان راگەیاندووە بۆ گفتوگۆلەسەرکردن لە کۆبونەوەکەو دەرگای کۆبونەوەکەشیان بەکراوەیی هێشتۆتەوە بۆ هەبونی هەر رایەکی جیاواز.
لەخوارەوە دەقی بانگەوزەکە بخوێنەرەوە
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی لەبەرامبەر ژناندا
بانگەوازێک بۆ هەموو “ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوو کەسایەتی لایەنگر لە مافی ژنان” کورد لە سوید رادەگەیەنین

هەمووان ئاگادارن وێڕای کارەکانی حکومەتی سویدو رێکخراوەکانی ژنان بۆ ئاگایی دان بە خەڵکی پەنابەر لەمەڕ یاساکانی ئەم وڵاتەو قەدەغەبونی توندوتیژی بەڵام توندوتیژی بەردەوامە لەهەمبەر ژن و بەداخەوە دواین قوربانیش نموونەی کوشتنی ژنیکی کوردزمان بوو بە ناوی ژیان.
ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە هەموو رێکخراوەکانی ژنان لەباری نەهێشتنی دیاردەی توندوتیژی لەبەرانبەر ژن نەگەشتونەتە ئامانجەکانیان، کە بەدڵنیاییەوە ئەوەش هۆکاری خۆی هەیە ئێمە پێمان وایە یەکێک لەدیارترین هۆکارەکان نەبونی هەماهەنگی و کاری پێکەوەییە بەشێوەیەکی بەرفرەوان و پەرتەوازەبونی راوبوچونەکان و کارو تواناکانمانە. ئەم هەستکردنە بەنەبونی هەماهەنگی و راگۆڕینەوەی بەردەوام لەنێوان ڕێکخراوەکانی ژنان بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی هاتنە ئارای پلان و چالاکی کاریگەرتر پێویست دەکات کە بە دوور لە جیاوازی بیروبۆچون پیکەوە کۆبینەوە، هاوکار و هاوئاهەنگی یەک بین و کارو هەڵسوڕانەکانمان یەک بخەین تا گەشتنە سیغەیەکی کاری موشتەرەک، لەپێناو پاراستنی ژنان لەتوندوتیژی و گەشتنیان بەمافەکانیان.
بێگومان کە ئەم پیکەوە کارکردنەش بەرهەمی زۆرتر و کاریگەریی بەهیزتری دەبێت چ لەسەر کۆمەڵگای سوید و چ لەسەر کوردستانیش.
بۆیە ئێمە ئیمزاکەرانی خوارەوە داوای سازدانی کۆبونەوەیەکی خێرا و فرەوان لەنێوان ڕێکخراوەکانی ژنان و کەسایەتی و لایەنگرانی مافەکانی ژنان لەوڵاتی سوید دەکەین، بەمەستی خستنە بەرباسو لیکۆڵینەوەی هەندێ نەخشەکار بەرەو هەنگاوی عەمەلی:
ئێمە لێرەدا ئەم پێشنیارانەی خوارەوە وەکو سەرخەت و بیرۆکەی گشتی پێشکەش دەکەین ئومێدەوارین بە سوود بن:
1- پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نوێنەری ڕێکخراوەکانو کەسایەتیەکان بۆ سەردانو پەیوەندیکردنو دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی سوید، بە تایبەت وەزارەتی دادوەریو وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی کاراترکردنی رێوشوێنە ئیداری و یاساییەکانی حکومەتی سوید کە بۆ هۆشیاری یاسایی پەنابەر دەیگرنەبەر.
2- ئەنجامدانی کەمپینێکی ڕاگەیاندن بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگای سوید سەبارەت بەوەی کە لەنێو کۆمەڵگای کوردستانیشدا وەک هەر کۆمەڵگایەکی تر دەنگی ناڕەزایەتی بەرانبەر فەرهەنگی دواکەوتووانەی پیاوسالاری بوونی هەیە لەپێناو ئەوەی دیارەدە دزێوەکانی وەک توندوتیژی و ژن کوژی کە بەشێوەیەکی زەقتر دەردەکەوێت لەناو کۆمەڵ و کۆمەڵگەی کوردستانی نەبێتە پێناسەیەک بۆ گشت کۆمەڵگا.
3- باسکردن و راگۆرینەوە لەسەرئەو هۆکارانەی بەردەوامی بەتوندوتیژی و ژن کوشتن دەدات لەناو پەنابەران، وە چۆنیەتی کاراکردنی چالاکییەکانمان لەوڵاتی سویدو خستنە بەرباسی ئەو کۆسپ و ئاستەنگانەی کە لەبەردەم زیاتر چالاک بونی رێخکراوەکان و مەیدانی تر بونی هەڵوسڕاوەکان دروست دەبن بەمەستی دۆزینەوەی رێگاچارە.
4- هەوڵی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان ڕێکخراوەکانی ناوەوەی کوردستان رێکخراوەکانی ژنان لەوڵاتی سوید لەپێناو هاکاری و پاڵپشتی لەکارەکانی یەک کە ئامانجی گەشتنە مافەکانی ژنان وەک خاڵی هاوبەش هانی ئەم هەماهەنگییەمان دەدا بەشێوەیەک کە سەرکەوتنی هەر رێکخراوێکی ژنان سەرکەوتنی هەمومانە.
تێبینی:
دەکرێت لە میانی کۆبونەوەکەدا هەریەک لە ڕێکخراوە و کەسایەتیە بەشدارەکان رای جیاوازی خۆیان هەبێت و فکرەی خۆیان بخەنەروو بۆ بۆگفتوگۆکردن.

هەڵاڵە ڕافع – سەنتەر نینا بۆپاڵپشتیو داڵدەدانی ژنان لە سوید
سدیقە محمەدی، ئەختەر کەمانگەر – ڕادیۆ دەنگی ژنان
سۆزان ئەمین- ڕێکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ژنان
نەجیبە مەحمود – چالاکوانی ژنان
فەریدە رەزای – کۆمیتەی پشتیوانی لە ژنانی کورد
ڕوناک عوسمان- چالاکوانی ژنان
سورەیا فەتاحی - کۆمەڵەی خەبات بۆ ڕزگاری ژنانی ئێران
کاتی کۆبونەوە 25- 11-2010 ، کاتژمێر 17.30
شوێن Kista Träff
بەم مایلە پەیوەستبوونی خۆتان بە کەمپینەکەوە ڕاگەیەنن، هیوادارین هەموو لایەک بتوانن لە کۆبونەوەکەدا ئامادە بن.
jiyankampin@hotmail.com




هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر