Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ آذر ۱۳, شنبه

یكیلیكس: ئیسرائیل،كورد لە خاڵە لاوازەكانی ئێرانە و پێویستە ئەمەریكا سوودی لێ ببینێ لە گۆڕینی ڕژێمەكەی

یكیلیكس: ئیسرائیل،كورد لە خاڵە لاوازەكانی ئێرانە و پێویستە ئەمەریكا سوودی لێ ببینێ لە گۆڕینی ڕژێمەكەی
لە یەكێك لە بەڵگنامە نهێنییەكانی ئەمەریكا كە لەلایەن ویكیلیكسەوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە كە بەرپرسی هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ئامۆژگاریی ئەمەریكا دەكات خاڵە لاوازەكانی ئێران، لەوانە زەقكردنەوەی ناسنامەی نەتەوەییی كەمینەكانی ئەو وڵاتە بۆنموونە كورد، بقۆزێتەوە و بۆ گۆڕینی ڕژێمەكەی.

میر داگان، بەرپرسی مۆساد لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ نیك بێرنز بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، دەڵێت كە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەتوانن سوود لە خاڵە لاوازەكانی ئێران ببینن بۆ چۆكپێدادانی ئێران و گۆڕینی ڕژێمەكەی، لەوانەش بەكارهێنانی پاڵەپەۆستۆی هەرێمی، سوودوەرگرتن لە پشتگیریی كەمینەكانی وەكو كورد و ڕێژەی بەرزی بێكاری لەو وڵاتەدا.
ئیسرائیل و ئەمەریكا "دەتوانن ڕژێمی دەسەڵاتدار و شێوازەكەی بۆ پاڵپشتیكردن لە ڕژێمەكانی تیرۆر، بگۆرن" داگان لە كۆبوونەوەكەدا جەختی كردووەتەوە. "ئێمە دەتوانین واشیان لێ بكەین پڕۆژە ناوكەیییەكەیان دوا بخەن. ئێران دەتوانێ ببێتە دەوڵەتێكی ئاسایی"
میر داگان ئامۆژگاریی ئەمەریكا دەكات كاری زیاتر بكات بۆ گۆڕیینی ڕژێمی ئێران بە پاڵپشتیی بزاوە دیموكراسییەكانی قوتابییان، و گرووپە ئیتنییەكانی تر" لەوانە كورد و ئازەر و بەلووچ كە بەرهەڵستیی ڕژێمی دەسەڵاتدار دەكەن.
پێویستە ئەو كەمینانە ڕاستەوخۆ بەشدار بن لەو پرۆسەیەی گۆرینی ڕژێمە، لەڕێی كردنەوەی ئێستگەی ڕادۆیی زیاتر بە زمانی فارسی.
"ئێستە كەمینەكان سەری خۆیان بەرز دەكەنەوە و مەیلی پەنابردنە بەر توندوتیژییان هەیە" بەپێی قسەكانی داگان. ئەو هەروەها پێشنیازی ئەوە دەكات ئەوروپایییەكانیش بەشدار بن لە گۆڕینی ڕژێمی ئێران بە گرتنەبەری هەڵوێستی توندتر لە دژی ئێران – بەیاریدەی ئیسرائیل.

بەرپرسی هەواڵگریی ئیسرائیل دەڵێت خەریكە پاڵەپەستۆ لەسەر ئێران كەڵەكە دەبێت، بەڵام ئەمە بەس نییە بەتەنیا بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەم كێشەیە. "هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو یاریدەرە، بەڵام ئەمەریكا دەبێت هاوئاهەنگی لەگەڵ ئازەربایجان و وڵاتانی تری باكوری ئێرانیش بكات، بۆ ئەوەی پاڵپەستۆ بخەنە سەر ئێران."
بەپێی زانیاریی داگان ڕێژەی بێكاری لە ئێران لەسەرووی 30%یەوەیە و لە هەندێ شارۆكە و گوندیشدا لە سەرووی لەسەدا 50%وەیە، بە تایبەتی لەنێو ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 17-30 ساڵیدایە.
"خەڵك ڕەخنە لە حكوومەت دەگرن كە وەبەرهێنان بۆ، هەروەها و پاڵپشتیی داراییی، حەماس دەكات. دەڵێن كە حكوومەتەكەیان پێویستە لە ناوخۆی ئێراندا وەبەرهێنان بكات" بەپێی قسەكانی داگان، "ئەمەش خەریكە تەنگژەیەكی ڕاستەقینە لە نێوان سەرانی ئێراندا دروست دەكات"

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر