Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ اسفند ۸, دوشنبه

بەڵگەنامەیەك:‌ توركیا ویستویەتی‌ ئۆجالان بكوژێت، بەڵام ئەمریكا نەیهێشتووە


بەڵگەنامەیەك:‌ توركیا ویستویەتی‌ ئۆجالان بكوژێت، بەڵام ئەمریكا نەیهێشتووە
بەقبَی چەند بەڵگەنامەیەك حكومەتی‌ ئەنقەرە ویستویەتی‌ ئۆجەلان لەئیتالیا بكوژێت، بەڵام ئەمریكا نەیهێشتووە


بەگوێرەی‌ ئەو زانیارییانەی‌ كە محەمەد عەلی‌ بیراند رۆژنامەنووسی‌ بەناوبانگی‌ توركیا بەپشت بەستن بەچەند بەڵگەنامەیەك ئاشكرایكردووە "حكومەتی‌ ئەنقەرە ویستویەتی‌ ئۆجەلان لەئیتالیا بكوژێت، بەڵام ئەمریكا نەیهێشتووە" .ئەو زانیارییانە كە‌ بەرنامەیەكی‌ بەڵگەنامەییدا تەلەفزیۆنیدا پەخشكرا لەلایەن كاربەدەستانی‌ توركیاوە پشتڕاست كراونەتەوە. بەپێی‌ زانیارییەكان سەرەتا دەزگای‌ هەواڵگری‌ توركیا میت پیلانێكی‌ بۆ كوشتنی‌ ئۆجالان داناوەو لەسەر ئەوەش رەزامەندی‌ بولەنت ئەجەوید سەرۆك وەزیرو سولەیمان دەمیرەل سەرۆك كۆماری‌ ئەو كاتەی‌ توركیای‌ بۆ وەرگیراوە.

میت بەرنامەی‌ دانابوو تا لەئۆجەلان لەڤیلایەكدا لەكەناری‌ دەریا بكوژێت‌و بۆ ئەو مەبەستەش ڤیلایەكی‌ لەتەنیشت ڤیلاكەی‌ ئۆجالاندا بەكرێ‌ گرتبوو. بەپێی‌ پیلانەكە ئەندامانی‌ میت لەڕێی‌ دەریاوە نزیكی‌ شوێنی‌ حەوانەوەی‌ ئۆجالان دەبوونەوەو ڤیلاكەیان خاپوور دەكرد‌و ئۆجەلانیشیان دەكوشت، بەڵام حكومەتی‌ ئەمریكا كاتێك‌ بەمەی‌ زانیوە نەیهێشتووە سەربگرێت. هەر بەپێی بەڵگەنامەكان حكومەتی‌ ئەنقەرە لەسەر پیلانەكەی‌ میت داوای‌ هاوكاری‌ لەئەمریكا كردووە، بەڵام واشنتن یەكسەر رەتیكردووەتەوەو رایگەیاندووە كە نابێت ئۆجەلان هیچی‌ لێبێت. بەوتەی‌ رۆژنامەنووس محەمەد عەلی‌ بیراند توركیا لەبەر ناڕەزایی‌ ئەمریكا لەكوشتنی‌ ئۆجەلان پەشیمان بووەتەوە

سەرچاوە: لێڤن پرس.
--------------------------------
 پچڕانی ئینتێرنێت هاووڵاتیانی كوردستانی ئێرانی لەگەڵ كێشە بەرەو روو كردۆتەوە
كوردپا: نەبوونی ئینتێرنێت لە كوردستانی ئێران سەرجەم ناوەندە بانكییەكانی لەگەڵ كێشە بەرەوروو كردۆتەوە و لەو پێوەندییەشدا هاووڵاتیان لەو كێشانە بێبەری نەبوون.

بچڕانی ئینتێرنێت هاووڵاتیانی كوردستانی ئێران و بەكار هێنەرانی"ADSL "ی لەگەڵ كێشە بەرەوروو كردۆتەوە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە كێشەی پچڕانی ئینتێرنێت لە كوردستان چارەسەر نەكراوە.

بەوتەی شایەتحاڵان، سەرەڕای پێوەندی گرتنی هاووڵاتیان بە ناوەندە دەوڵەتییەكان بەڵام هەتا ئێستا ئەو كێشەیە بەچارەسەر نەكراوی ماوەتەوە.

لە بەیانی رۆژی دووشەممەوە بە هۆی بچڕانی تۆڕە پێوەندییەكان چەندین شوێنی وەكوو، شیركەتی بیمە، بانك، بەكارهێنەرانی ئینتێرنێت، موخابەرەات و كافی نێتەكان، كێشەیان بۆ درووست بووە.
-------------------------
رۆڵی كوردانی سووریە لە شۆڕشی نوێی ئەو وڵاتەدا

كوردپا: چالاكانی سیاسی و چاوەدێران لەو باوەڕە دان سەرەڕای تۆمەتبار كردنی كوردانی سووریە بە بەشداری نەكردن لە شۆڕش، رۆڵی كارایان گێڕاوە و دژایەتیی دێرینی خۆیان لەگەڵ حكوومەتی بەشار ئەسەد نوێ‌ كرۆدتەوە.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت لە راپۆرتێكدا پڕژاوەتە سەر رۆڵی كوردەكانی سووریە لە خۆپیشاندانە ئێعترازییەكانی ئەو وڵاتە و نووسیویە: "كوردانی سووریە دەسەڵات بە گرتنە بەری سیاسەتی ستەمی نەتەوەیی و هەڵاواردنی رەگەزی تاوانبار دەكەن، چونكە دژایەتی و پێكدادانی كورد و حكوومەتی سووریە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1362 كاتی بە دەستەوە گرتنی دەسەڵاتی حیزبی بەعس".

چالاكانی كوردی سووریە لەو باوەڕە دان حكووومەتی سووریە هەر لە سەرەتاوە ئەوانی لە خوێندن و نووسین بە زمانی كوردی بێبەش كردووە و بە شێوەی سیستماتیك لە دەسەڵات پەراوێزی خستوون، لە نێ,ان ئەوان و عەرەبدا دووبەرەكێ‌ ناوەتەوە و هەزاران كەسیان لە بوونی ناسنامە بێبەشن.

هەر لە سەردەمی دەسەڵاتی حافز ئەسەدەوە سەدان كورد بەهۆی ئیعتراز بە سیاسەتی هەڵاواردنی رەگەزی و نەتەوەیی حكوومەت خراونەتە زیندانەكانەوە و هەروەها بەشێكی زۆریشیان لە راپەڕینەكان لە ساڵانی 2004، 2008 و 2010 سەركوت و كراون و گیانیان لەدەست داوە.

سەرەڕای ئەوەی كە بەوە تاوانبار دەكرێن كەلە شۆڕشی نوێی ئەو وڵاتەدا بەشداری ناكەن، بەڵام بەڵگەی بەردەست ئەوە دەسەلمێنن كە كوردەكان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا رۆڵی بەرچاویان هەبووە و بۆ ئەو مەبەستەش نرخیان داوە.

چالاكانی كورد ئەوە پشت راست دەكەنەوە كە حكومەتی سووریە لە هەوڵی ئەوە دایە بە دانی پارە و ئیمكانات بە رێبەرانی كوردی سووریە ئەوان لە ناڕازی و خۆپیشاندەران داببڕێت.

سەرچاوەی دژبەرانی حكوومەت حەشیمەتی كوردانی سووریە بە 5 میلیۆن لە قەڵەم داوە كە دەكاتە 20% حەشیمەتی ئەو وڵاتە. زۆربەیان لە پارێزگاكانی، حەسەكە، كووبانی، عەفرین، حەڵەب و قامیشلوو و هەروەها دەورووبەری دیمەشق و رەقە نیشتەجێن.

چالاكانی كورد لەو باوەڕە دان هەر لە سەرەتای شۆڕشی نوێی سووریەوە 15 كەس لەو 35 كەسەی كەلە خۆپیشاندانە ئیعترازییەكان دەستبەسەر كراون، لە هاووڵاتییانی كورد بوون و هەروەها خوێندكارانی كورد رۆڵێكی بەرچاویان لە رێكخستنی ناڕەزایەتییەكانی زانستگای حەڵەب هەیە.

تیرۆری كەسانێكی وەكوو: مەشعەل تەمۆ، حوسێن بەرهەك و دوكتور شێرزاد حاج رەشید، سێ‌ كەسایەتی و رێبەری كورد، بەڵگەیەكن بۆ بەشداریی كورد لە شۆڕشی نوێی سووریەدا.

بە وتەی دژبەران لە سەرەتای شۆڕشی نوێی سووریەوە هەتا ئێستا لە پارێزگای حەسەكە 25، لە عەفرین 8 كەس، لە دیمەشق 5 كەس لە هاووڵاتییانی كورد بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە بوونەتە قوربانی و هەروەها 287 كەسی دیكەش لە پارێزگای حەسەكە و 98 كەس لە دیمەشق دەستبەسەر كراون. 

كوردانی سووریە لە مەیدانی جووڵانەوەدا خاوەن 14 حیزب و لایەنی سیاسیی دژبەری حكوومەتن كە بەشێكی زۆریان لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و لە مانگی رابردوودا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی پێكهێنانی "ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە"یان راگەیاند و سەرقاڵی رێكخستنن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر