Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۳۰, دوشنبه

تاهیرمهابادی بێسەر و شوێنەوا بۆۆی دەچین کە هیزەتایبەتیکانی ئیتلاعاتی رفاندویتیان


تاهیرمهابادی بێسەر و شوێنەوا بۆۆی دەچین کە هیزەتایبەتیکانی ئیتلاعاتی رفاندویتیان


خۆرنیوز- بە پێی هەوالێک کە بە خۆرنیوز گەیشتووە؛ شاعیرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی 12رۆژە بێسەروشوێنە.
سەرچاوەیەک بە خۆرنیوزی راگەیاند: “تاهیر محەمەدرەزەا”  ناسراو بە” تاهیر مهابادی” شاعیری ناسراوی ناوچەی موکریان کە ساڵانێکی زۆرە لە بواری شێعرنووسین دا هەستێکی ناسک و کوردپەروەرانەی هەبوو هەروەها بەڕێوبەری پەیجی ئەنجومەنی شێعری کوردی لە فیس بوک ە ماوەی ١٠رۆژزیاترە دییار نییە.



جێگەی باسە کە ناوبراو چەندین جار لە لایەن هێزە بە کرێ گیراوەکانی رژیمی ئێران راستەوخۆ هەرەشەی مەرگی لێکراوە و دەبێ بە زووترین کات واز لە نووسینی شێعروبابەتی کوردی بێنێت بەڵام هیچکات گوێی نەداوەتە هەرەشەکانی کۆماری ئیسلامی وبەردەوام لەگەڵ زۆربەی سایتە کوردییەکان لە دەروەی وڵات پەیوەندی هەرهەبووە..
ئێستاش هیچ یەک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی ئاگاداری رەوشی تاهیرمهابادی نین و داوا لە هەموورێکخراوە کانی مافی مرۆڤ 
دەکەن لە ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراویارمەتییان بکەن.
/////////////////////////
مانگرتن لە خواردنی دوو گیراوی سیاسی کورد 


NNSROJ: دوو گیراوی سیاسی کورد له گرتووخانەی قوڕوە، بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتیان لە هەمبەر باروودۆخی نالەباری زیندان، مانیان لە خواردن گرتووە.  هەر لەمم ڕۆژانەی دوایی دا، "سەباح حوسێن پەناهی"، چالاکی مەدەنی گیراوی کوردیش لە هەمان زیندان، ڕووبەڕووی زەخت و گووشار بۆتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌ڕۆژ گەیشتووە، دوو گیراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی "حەیدەر رەشیدی" و گیراوێکی تر بە ناوی "مەیسەم" کە پاشناوەکەی نەزانراوە، لە گرتووخانەی شاری قوروەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
هۆکاری مانگرتن لە خواردی ئەو دوو گیراوە کوردە، بە گوێرەی "کەمپەینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی"، نالەباری بارو دۆخی ئەو کەسانە لە گرتووخانە دایە.
هاوکات دەگووترێ کە "حەیدەر رەشیدی" خەڵکی ئاوایی "بەڵەدەستی" سەر بە شارۆچکەی "دێگولان"ە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی بە شەش ساڵ زیندان سزا دراوە.
بەرپرسانی گرتووخانەی قوڕوە، ئەو دوو گیراوەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستۆتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە "سەباح حوسێن پەناهی"، چالاکی مەدەنی گیراوی کوردیش لە هەمان زیندان، ڕووبەڕووی زەخت و گووشار بۆتەوە.
ناوبراو لەم دواییانە دا، سزای 9 مانگ زیندانی بەسەر دا سەپابوو و پاش گوازرانەوەی بۆ ئەو گرتووخانە و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە ڕەوشی زیندانەکە، لە لایەن بەرپرسانەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی دا توند کرابوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر