Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ مرداد ۲۹, یکشنبه

بانگەوازێک بۆ سەرجەم چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان.



بانگەوازێک بۆ سەرجەم چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان.
چالاکونانی کۆمەڵی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە ژێر گوشار و مەترسی دان و بۆ داکۆکی کردن لەو چالاکوانانەش کەمنین ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات داکۆکی لە مافەکانیان دەکەن و مەترسیەکانی سەر ژیانی جالاکوانانی ناوخۆی وڵات دەگەیەنە کۆر ۆ کۆمەڵە نێو دەوڵەتیەکان و پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەهروژێنن.



ئەگەر چی تا ئێستا نەتوانراوە دەستەبەری ماف و ژیانی ئەو چالاکوانانە بکرێت کە لە ناوخۆی وڵات چالاکی دەکەن و بە سەدان کەسی چالاک بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارە دراون و بە دەیان کەسیش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی ئێران و پەیوەندی بوون بە حیزب و رێکخراوە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە. بەڵام توانرەوە لە رێگای جۆراوجۆرەوە و بە ئەرک و ماندووبوونی چالاکوانانی سیاسی پەردە لەسەر زۆریەک لە تاوانە دژی مرۆڤیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدرێتەوە و رووی رەشی ئەو رژیمە بە جیهان بناسرێ.
گومان لەوەدا نییە چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی (وەکو کەسایەتی) کاریگەر

یەکی بەرچاویان هەبووە لا نێشاندانی ئەو روەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیهان، بەڵام ئەوەی کە کاریگەری هەبوە لەسەر باشتر ناساندن بیستنی دەنگی جالاکوانان ، یەک دەنگ نەبوون و یەک هەڵوێست نەبونیانە. تا ئێستا نەبینراوە کۆمەڵێک چالاکوان بە یەکەوە بەیان نامەیەکی هاوبەش لەسەر پرسێکی دیاریکراو دەربکەن و هەرکەسە و لە ئاستی خۆیەوە لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی و وێبلاگ و میدیا جۆراوجۆرەکان لێدوانیان داوە، رەنگە هێندێک جار لێدوانەکان هاوشێوەی یەکتر بووبن و داکۆکی کردن بووبێ لەسەر پرسێکی دیاری کراو، بەڵام سەنگی بەیان نامەیەکی هاوبەشی چەند چالاکوانێک بە یەکەوە چەند ئەوەندەی لێدوانی پەرش و بڵاوە ، بۆیە پێویستە ئەوەی کە حیزبە ئۆپزسیۆنەکانی ئێران بە گشتی و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا نەیان کردوە، هەڵسوڕاوانی سیاسی ، ئەوانەی لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبەکاندا چالاکن و وەکوو کەسایەتی سیاسی ناسراون، بە ئەنجامی بگەیەنن.
کۆبوونەوە و دەرکردنی بەیانامەیەکی هاوبەش یەکریزی و یەکدەنگی چالاکانە و لە هەمان کاتدا زەروریەتی مێژوی و ئەرکێکی ئەخلاقیە لەسەرشانی هەموو چالاکێکی سیاسی و مەدەنی.
لەم سۆنگەیەوە داوا لە سەرجەم چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەم هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و ئەگەر حیزبەکان بە هۆکاری جۆراوجۆر ئەرکی خۆیان بۆ دروست کردنی بەرە بەجێ بگەیەنن ئەوە ئەوان دەست بخەنە دەستی یەکەوە و رێگا خۆشکەر بن بۆ دروستبوونی بەرەیەکی گەورەی نیشتیمانی
 
هیوا کوردستانی
---------------------------------
سکوت و ترس تو، بی تفاوتی تو در عدم اعتراض به این همه ظلم و ستم شراکت در این جنایات است زیرا سکوت من و شما تائید جنایتکاران است که تشویق شوند و به کارشان ادامه دهند
\\\\\\\\\\\\\

٢٨ گەلاوێژ رووسوری بۆ بزاوتی رزگاریخوازی کوردستان

٢٨ گەلاوێژ بۆ کوردیش بوو بە رؤژێکی مێژوویی، هەتا ساڵی ١٣٥٨ هەتاویی، ئەم ڕۆژە هەر بە ڕؤژی کۆدەتای ئەرتەشی شا بەسەر دوکتور محەمەدی موسەدیق، سەرۆک وەزیرانی نارازی و خوازیاری میللی کردنی نەوت، دەناسرایەوە. لە ٢٨ گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ هەتاویشدا کە ئەرتەش لە شاری تاران هێرشی کردە سەر موسەدیق، پشتیوانی تەواوی ئایەتوڵڵا کاشانی، گەورە مەرجەعی ئایینی ئەوکاتی لەگەڵ بوو. بەڵام لە ٢٨ گەلاوێژی ١٣٥٨ دا بە فتوای راستەوخۆی خومەینی گەورە مەرجەع و رابەری بزاوتی ئیسلامی و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی، فەرمانی هێرش بۆ سەر گەلی کورد دەرکرا. ئەرتەش و پاسداری دەوڵەتی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسلامی، بە فەرمانێکی ئایینی، بۆ قەڵاچۆکردنی گەلی کورد وەخۆ کەوتن، گەورەترین و بێ رەحمانەترین کوشتار لە هەموو شارەکانی کوردستان دەست پێکرا و شەش مانگ خەباتی سیاسی و مەدەنی و شارستانیانەی گەلی کورد بە هێرشێکی سەربازیی هەمەلایەنە و بی بەزییانە وڵامی وەرگرتەوە. 
ئەگەر ٢٨ گەلاوێژی ١٣٣٢ بوو بە هۆی وەلانانی موسەدیق و کۆتایی هێنان بە
رەوتەکەی، هێرشی پان و بەرینی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٨ دا لەگەڵ بەرەنگاریی و راوەستاوی گەلێک بەرەوروو بوو کە هەموو خەونەکانی حکومەتی ئیسلامی تێکدا و ئاڵترناتیوی دێمۆکراسیخوازیی رووبەروی حکومەتی ئیسلامیی پاوانخواز و دژە دێمۆکرات، کردەوە. کورد شەری دەست پێنەکرد و خوازیاری دەستبردن بۆ چەک نەبوو، بەڵام بە ئیرادەیەکی گشتیی و بێ وێنەوە دژ بە هێرشی چەکداریی وەستایەوە و لە هەمان کاتدا دروشمی ئامادەیی بۆ وتووێژ و رێگاچارەی سیاسیشی هەر دانەنا. دوای سێ مانگ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە چۆکدا هاتن و گەر بۆ فێڵیش بووبێ، هاتنە سەر میزی وتووێژ. ئەوە سەرکەوتنێکی گەورە بوو. ٢٨ گەلاوێژ پیلانێکی گەورە بوو دژ بە خەڵکی کوردستان، بەڵام بوو بە سەرەتای یەکگرتوویەکی بەرین و بەرەنگارییەکی گشتیی و جەماوەریی. لە لایەک رەوایەتی داخوازیی خەڵکێکی بێبەشکراوی سەلماند و، لە لایەکی دیکەوە رادەی دڕندە بوونی دوژمنانی کوردی دەرخست. ئەگەر خومەینی ٢٨ گەلاوێژی هەڵبژارد بۆ هێرش بۆ سەر کوردستان و ویستی ئەفسانەی بەرەنگاریی کورد بۆ هەمیشە بسڕێتەوە و پێێوابوو وەک حکومەتەکەی موسەدیق بزوتنەوەی کوردیش لە ناو دەبەن، زۆر زۆۆ بۆی دەرکەوت خەباتی ئازادیخوازانەی گەلێک لە ناو نابرێ و بۆیەیە ئێستاش حکومەتە ئیسلامیەکەی بە دەست خەباتی گەلانەوە هاتۆتە لەرزین. کورد سەربەرز و رووسور بوو، روورەشی نەسیبی هێرشبەرانی ٢٨ گەلاوێژ بوەوە.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر