Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۹, یکشنبه

پلانی تازەی رێژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە خەڵکی کوردستان


ئاگاداری

پلانی تازەی رێژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە خەڵکی کوردستان

رۆژی ١٦ی رێبەندانی ١٣٩١هەتاوی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی
دوای کوشتنی زیاتر لە ٧٠سەر لە ئەسپی کاسبکاران، سێ لاوی کۆڵبەری مهابادی بە ناوەکانی رەزگار مەعروفی ئازەر تەمەن ١٨ساڵ،‌‌‌حوسێن رۆستەم نژاد ١٦ ساڵ و هوشیار رۆستەم نژاد٢٠ ساڵ بە دێل دەگرن نامرۆڤانە وبە شێوەی خنکاندن 
عێعدامیان دەکەن و زۆر بێ بەزەیانە بە دەست و پێ بەستراوی لە چیای سورکێوی بانە فرێیان دەدەنە خوارەوە.


پاش سێ رۆژ کە بنەماڵەی ئەو کوژراوانە ئاگادار دەکرێنەوە لە گەڵ جەماعەتێکی بەر چاو لە خەڵکی مهاباد بۆ نارەزایەتی دەربرین بەو روداوە تاڵ و ناخۆشە لە بەر دەرکی فەرمانداری کۆدەبنەوە و و داوای تەمی کورەکانیان دەکەنەوە، فەرماندار بەلێنی بە بنەمالەکان دەدا کە تەرمی ئەو سێ کەسە بۆخۆیان دایان هێنەوە و رادەستی بنەمالەکانیان دەکەنەوە و هەروەها پێیان دەڵێن بکوژەکان هەر کەس بن بە سەزای خۆیان دەگەیەنێ و چاوپۆشیان لێ ناکەن. لە رۆژی سەرەخۆشی دا فەرمان دار لە گەڵ شارەداری چەند کەس لە ئیتلاعاتی مهاباد و وێرای مەلا قادری سۆهرابی دەچن بۆماڵی خاوەن کوژراوەکان بە قەلی خۆیان بۆ هاودەردی کردن و بۆخۆی فەرمانداربە گریانەوە داوایان لێ دەکا ئیوە هیچ مەکەن با خەڵک نارەزایەتی دەرنەبرن ئێمە بۆخۆمان لێکۆلینەوە دەکەین هەرچی لە دەستمان بێ دەریخی ناکەین. پاشان بۆ شۆنەوونکە و دوژمنایەتی ساز کردن لە بەینی خەڵکی دا نزیک بە ١٠ کەس لەو لاوە کاسبکارانە دەگرن کە پێنجیان خەڵکی شاری مهابادن ئەو کەسانە کە شاهیدی شێوەی کوشتن و عێعدام کردنی ئەو سێ کۆڵبەرە بێ تاوانانە بوونە و ئەو جەنایەتەیان ئاشکرا کردووە. ئێستا ئەوان بۆخۆیان گیانیان لە مەترسی دایە.دام و دەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئێسلامی پلانیان بۆ کوشتنی ئەو لاوە بێ تاوان و زەحمەت کێشانە دارشتووە و بە بنەماڵەی کۆژراوەکانی راگەیاندو کە ئەو کەسانەیان گرتون کە دەستیان لە کوشتنی رەزگارمەعروفی ئازر ، حوسێن و هوشیار رۆستەم نژاد دا هەیە.
لە لایەن بنەماڵە ی رەزگار مەعروفی ئازەر و حوسێن و هوشیار رۆستەم نژادە داوا لە هەموو حیزب و سازمانە سیاسی کانی کوردستانی رۆژهەڵات و رێکخراوە بەشەردۆستەکان دەکەین پتر ئەو جەنایەتە لە قاو بدەن و خەڵکی کوردستان بە گشتی و خەڵکی مهاباد بە تایبەتی لەو پلانە شومەی رێژیمی خوێنرێژی کۆماری ئیسلامی ئاگادار بکەنەوە کە تاوان بارانی ئەسڵی بە کرێگیرانی خۆیانن.
بۆ ئاگاداری خەڵکی کوردستان
لە لایەن بنەمالە وخزم و کەسی ئەو سێ جوانەمەرگە ئاگارتان دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک ودەلیلێک هیچ یەک لەو ١٠کەسانەی کە لە لایەن رێژیمەوە گیراون بە تاوانبار و قاتڵی کورەکانمان نازانین .و تەنیا پاسدار و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی قاتڵ و بکوژانی رۆڵەکانمانن، دادگایی کردن و لێکۆڵینەوە لەو کەسە بێ تاوانانە تەنیا بۆ سەر پۆشکردنی جەنایەتەکانی خۆیانە و دەیان هەوێ خەڵک لە یەکتر دردۆنک بکەن و دوژمنایەتی لە بەینی خەڵکی کوردا ساز بکەن و تاوانێک کە بۆ خۆیان کردویانە بە سەر چەند کەس لەو لاوانەی دا بهێنن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر