Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۹, چهارشنبه

بەشێک لە وتەکانی کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کارگێڕی گشتی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


بەشێک لە وتەکانی کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کارگێڕی گشتی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

هاونیشتمانانی کوردستان، پارتی سەربەستیی بەسەر قۆناغێکی هەستیاردا تێپه ڕی و هەوڵەکانی مرۆڤه هەلپەرەست و خۆپەرەستەکانی، له بڕگەیەکی پێویست له خەباتی ڕزگاری خوازی بەرەو سەربەخۆییدا، پووچەڵ کردەوه. به پشت بەستن به خەبات و تێکۆشانی خەباتکار و شۆڕشگێر له ڕێزەکانیدا و پشت ئەستور به هێزی گەل بەرەو خەبات بۆ گەیشتن به وڵاتێکی ئازاد و سەرفەراز، ڕێزەکانی خۆی ڕێکدەخاتەوه.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به سیاسەتێکی تەواو ڕادیکاڵ و پێچەقێن و به بێ پاشەکشه، خۆی به سەنگه ر و مەتەرێزی هەموو هاونیشتمانیەک که بڕوای به خۆی وەک مرۆڤ و به مافەکانیەوه هەیه، ده زانێت.
پارتی سه ربه ستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیزن به هیچ کەس نادات که خۆی به ئاغا و کوێخاو دەمڕاستی گەل بزانێت و گەلی کوردستانی پێ بڕیاردەره له ئاست هەمـوو پرسه گرینگەکاندا.
واته پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەرچەند ناوی ڕۆژهەڵات به دووی خۆیدا ڕادەکێشێت به ڵام، خۆی به هاوخەبات و هاوسەنگه ر دژ به هه موو داگیرکەرانی کوردستان دەزانێت.
 پارتی سه ربه ستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باشترین ڕێگەیە بۆ گەیشتن به ئازادی و سەرفەرازی کورد و خەڵکی کوردستان. داواکارین لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و گشت خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، هه ر له باشورترین پارێزگاکان ڕابگره هەتاکو باکوریترین خاڵی نیشتمانی داگیرکراومان، که پارتی سه ربه ستیی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان به حیزبی خۆیان بزانن و به بەشداری له ڕێزەکانیدا، وه بە هاوبیری و ڕاوێژکاری له گەڵ، ناوەندی کارگێڕی دا، یارمەتیدەری خەباتی ڕزگاریخوازانەی خۆیان بن.
ئێمه پێمان وایه به تەفره بردنی خەباتی خەڵکی کورد له کوردستان بەرەو ئاقار و ئاسۆ نادیارەکان، شتێکی نه شیاوه و به کوشتدانی لاوانی کورد بۆ هێندێک مەبەستی لاوەکی که ئاسۆی ڕزگاریشی زۆر لێ ڕوون نەبێت، خەباتێکی هەڵەیەو گەلی کورد پێویسته که ئاسۆی ڕوونی سەربەخۆیی بکاتە ترۆسکەی ڕێگای ڕزگاری خۆی، بۆ ئەوەی که له کوردستان دا به دامەزراندنی سیستێمێکی ڕێزگر له مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵگایەکی بەختەوەر بنیات بنێین.
کوردستان و گەلەکه ی، ئەگه ر له سومالیا و ئه تیوپیا و ئێران و ئه فغانستان و پاکستان شیاوتر بۆ سەربەخۆیی نەبن، کەمتر نین.
بژی کوردستان و بژی گه لی سەربەخۆیی خوازی کورد
تێبینی: ئەم وتارە کورتەیەکە لەو باس و بابەتەی کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کە لە کۆبونەوەی گشتی ئەندامانی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە نۆروێژ ڕێکخرابو، پێشکەشی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێکه وتی: ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧١٢ی کوردی
هاوکات لەگەڵ:٢٧ی٢ی٢٠١٣ی ساڵی  زایینی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر