Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ اسفند ۶, یکشنبه

چەند وتەیەک لەسەر کۆبونەوەکەی حارف کە بە سەرۆکایەتی خۆی کۆتایی پێهات!! نوسەر: ئالان نیکبەخت


چەند وتەیەک لەسەر کۆبونەوەکەی حارف کە بە سەرۆکایەتی 

خۆی کۆتایی پێهات!! نوسەر: ئالان نیکبەخت


ئەو گەلەی کە خەبات گێڕەکانی لێبوردە و زانا و لێهاتوو و ڕەخنەگر و بونیادنەر نەبن، داهاتوێکی وێرانکەر بۆ وڵاتەکەیان بەدی دێنن..
هەمو ساڵێک ساڵ ڕۆژی لەدایکبونی کچە گەورەکەم دەکەم بە جەژن و خۆشی و شادی! باوەڕ بکەن زیاتر لە 80 کەس بەشداری دەکەن، یەک منداڵیشی تێدا نابینیت، بەڵام حارف ئەم ماوەیە کونگرەی گرت، دوای ئەوەی کە وێنەکانم بینین زۆربەی هەرە زۆریان لە منداڵی خوارەوەی 16 ساڵ پێک دەهاتن، پاشان هاوڕێیەکم تەلەفۆنی لە کوردستانەوە بۆ کردم و باسی ئەو کۆبونەوەیەی بۆ کردم، وتی کورە کاکە لەم ڕۆژانە بە ماشین و پیکاب کۆڵانە وکۆڵان و شارە و شار بە شوێنی مێوان دۆزینەوە بوون بۆ بەشداری پێکردنیان لە کونگرەی عیزبی حارف!


ڕۆژێکی دیکە دووبارە تەلەفۆنی کردەوە بۆم، منیش وتم ئەرێ کاکە باسی شتێکت کرد ئەو ڕۆژە ئەرێ چی بەسەری هات، وتی کاکە بەخوا خەڵکی بێگانە کەسیان دەست نەکەوت، ئیتر بە بەشداری خزم و کەسەکانی خۆی و جێگرەکەی کونگرەکەیان بەڕێوە برد.

من لە سەر ئیزنی زۆرینەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردراوی کونگرەی یەکەمی ئەو ڕێکخراوەیە لە ئەدەبیات و ڕەخنە و کورتە نامەکانی یەکەم و دووەمی پێشنیار کراوی ئەوان کەڵک وەر دەگرم و سەبارەت بە کۆتایی ئەو کۆبونەوەیە کە لە ژێر ناوی کونگرە دا بەڕێوە چوو دێمە زمان..

ئەو کەسانەی کە لە کۆبونەوەکەدا بەشداریان کردووە هەر هەمویان 35 نەفر بونە نە ٥٩ بەوجۆرە کە حارف لە بەناو ڕاپۆرتەکەیدا نوسیویەتی. دیارە ئەو کابرایە فێرە بە پێوەنان سەردانێکی ماڵپەڕەکەی بکەن وای لێکردوە کە کاتژمێر ٤ی نیوەشەویش وادیاری دەکات کە زیاتر لە ٢٠٠٠٠هەزارکەس لەسەر هێڵن.

جا لەو 35 نەفەرە ٢٩ دانەیان لە ژن و منداڵ و خاوخێزانی کەمپی باریکە و دەربەندیخان پێکهاتبون و هەمویانیش خزمی حارف و ئیبراهیم جاف بونە.
لە ناو ئەو کەسانەی کە ناویان وەک سەرکردایەتیش هاتووە 7 نەفەریان خزمی حارفن و شۆرەتیان یەکە، بەڵام لە بەر ئەوە خەڵک نەڵێن کە ئەوانە خزمن، بۆ هەر کامیان شۆرەت و پاش ناوێکی دیکەیان دەست نیشان کردووە. یەکێ لەو ئەندامانەی ئیستای سەرکردایەتی لە سەر قسەی خودی حارف بە تۆمەتی بێ ئەخلاقی لە بەرپرسیارەتی وەدەرنرابو، کە چی ئیستا ناوی وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکەی حارف هاتووە. لە بەر ئەوە کە کەسیان نەبووە و پێویستان بە ژمارەی زۆری ئەندام هەبووە، دیسان هێناوێتیانەوە سەرکردایەتی.
هەروەک لە بەیاننامەکەی زۆرینەی سەرکردایەتیدا هەندێک ناو ئاشکرا کرابون کە ئەوان دەڵێن خەیاڵین و هەربونیشیان نیە، کەچی ئەو ناوانە جارێکی دیکە لەسەرکردایەتیەکەی حارفدا ناویان هاتۆتەوە.
زۆربەی هەرە زۆری ئەو ئەندامانە کە لەو کۆبونەوەیە بەشداریان کردووە نەخوێندەوارن و نازانن کونگرە چییە و ئەرکەکانی کونگرە کامانەن؟
دانەیەکی دیکە لەو کەسانەی کە لە مەجلیسی حآرف دایە و ئەندامی سەرکردایەتی عیزبەکەیەتی لە ئورووپا تاوانبارە و حکومەت بە شوێنیدا ئەگەڕێت، ئەویش ڕایکردۆتەوە بۆ کوردستان و لەوێ حآرف داڵدەی دەدات و لە دژی خەڵک بەکاری دێنێت. ئەو کەسێکە کە توندوتیژی دژی ئافەرت کردووە، بۆیە لێرەوە بە شوێنیدا دەگەڕێن.!
ئەوە واقعیەتی حیزبەکەی حارفە. حارف هەمیشە لە کۆبونەوەکان خزم و فامیلی خۆی دەهێنا بۆ ئەوە دەنگی زۆرینە هەر لە لای خۆی بێت،. ئەوەندەی کە لە سەر زمانی زۆرینەی پسک لە مەڵپەڕەکاندا بڵاو کراوەتەوە ئەوەیە کە حارف هەر کات هەستی بە مەترسی کردووە کەڵکی لە دەنگی خزم و حەشیرەتەکی لە باریکە وناوە خەیاڵیەکانی سەرکردایەتیەکەی وەر گرتووە. ئەو کەسانەی کە خزمی حارف نین و خەڵکی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بونە هەر هەمویان وەک سەرکردایەتی ناویان هاتووە! جا ئیتر 3 دانەیان ژن و میرد و خوشکن، لە لایەکی تر حارف خۆی و براکەی، لە شوێنیکتردا چوار خزمی دیکەی هەر لە سەرکردایەتیەکەیدان.حیزبایەتی چۆن دەبێت بەو شێوەیە بێت.!

دوای ئەوەی ئەو کابرایە هەستی بەوە کرد کە زۆرینەی سەرکردایەتی بڕیاری داوە کە ناوبراو لە حیزبکە وەدەرنێن، ئیتر لە ناکاو بە بێ گرتنی پلۆنۆمی پێش کونگرە پەنای بۆ کەمپی باریکە برد بۆ ئەوە کە پارێزگاری لێبکەن و نەهێڵن ئەو کارەی زۆرینە سەر بگرێت. هەرواش بوو! بە گەیشتنی بە کەمپی باریکە بە پیکاب و ماشین دەستکرا بە کۆکردنەوەی خزم و فامیلیەکانی بۆ بەشداری لە کونگرە.!
بە پێی ئەو زانیاریانە کە دەست من کەوتووە ئەم جارەش وەک پلۆنۆمی پارەکە کە لە هەولێر گیرا بە پارە خەڵکیان هێناوە ئەوەش لە ژیر ناوی ئەوە کە ئەوانەی کە لەو ڕۆژە لەو کۆبونەوەیە بەشداریان کردووە لە کار و ژیان کەوتونە بۆیە بە وەرگرتنی 30 دۆڵارێ ئەو ڕۆژەیان وەک کار بۆ حیساب کراوە..
ئیتر کونگرە چۆن ئاوا دەگیرێ؟ بۆ ئەوە دەنگی خۆت بەریتە سەرەوە پارە بدەیت بۆ هێنانەوەی دەنگ..
یەکێ لەو کەسانی دیکە کە ناوی وەک سەرکردایەتی هاتووە خەڵکی باشوری کوردستانە، کەچی نوسراوە خەڵکی پارێزگای گەرمیان و هەورامانە.!

بە چەواشەکاری و چەواشەکردنی ڕای گشتی تەنیا یاری بە چارەنوسی خۆتەوە دەکەیت نەک خەڵک. ئەو سەردەمە ڕۆیشت کە حیزبەکان خۆیان بە پێشڕەو دەزانی، ئیستا خەڵک پێشڕەوە و حیزبەکان پاشڕەو..
حیزبێک کە هەمو ئەندامەکانی لە 10 کەس تێپەڕ نەبێت چۆن دەتوانێ سەرکردایەتی 9 کەسی هەبێت، ئیتر ڕاوێژکار و جێگر لێگەڕێ.!
دیارە مەبەستم ئەوەیە کە تەنیا لە کاتی کونگرە لە ناکاو ناو هۆڵەکە پڕ دەبێ لە کڵاو ودەستماڵ لە سەر و منداڵ و خێزان،. من لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئیستا کە ناویان لە لیستەی حارف هەیە پێی وتوم تەنیا پەنج کەس ئەندامیان هەیە کە دیارن، ئیتر ئەوانی دیکە هەمو خەیاڵین یان ئینکە نەزان و حەوامن و تەنیا بە وێنە دەتوانن دەربکەون، خودا نەکات بتوان لە گەڵ کەسێک دوو قسەی سیاسی بکەن،. ئەو پەنج کەسەش ئیستا چواریان ڕۆیشتون، ماوەتەوە خۆی.

هەر کەس سرنجی دا بێت بە کێشە ناو خۆیەکانی پسک بە هاسانی بۆی ڕون دەبێتەوە کە هۆکاری بنەڕەتی ئەو پرسانە فڵان کەس و فڵان کەسن، نەک کەسێکی دیکە.
ئەو دوو کەسە دەیان پلانیان داڕشتووە بۆ تۆمەتبارکردنی کەسە دیارەکانی ناو ڕێکخراوەکە، بەڵام وەک دەرکەوت پلانەکەیان سەرکەوتوو نەبووە. لە ماوەی 2 ساڵدا پتر لە چوار یان پەنج کەس لە سەرکردایەتی ئەو پارتە لەو ڕێکخراوەیە دەرکراوە، باشە پرسیار لێرەیە، ئاخۆ ئەندامەکانی ئەو پارتە چەند دانەن کە ساڵانە ئەو ڕێژەیە لە سەرکردایەتیدا دەردەکرێت.!

بەڕێوە بردنی پارت و ڕێکخراو بەو شێوەیە کە کەس ئاگاداری باردۆخی ماڵی و ئابوری و بەرێوەبەرایەتیەکە نەبیت تەنیا وەک دووکانێک چاوی لێدەکرێت.!

چۆن دەبێت کەسانێک لە کونگرە بەشدار بن کە نەک ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان نین، بەڵکە هەر نازانن کونگرە چۆن دەنوسرێت، نازانن کونگرە چییە،! جا منیش دەتوانم ڕۆژی لە دایک بونی کچەکەم نەک 35 کەس بەڵکو 70 کەسیش میوانی بکەم و ناوی لێبنێم کونگرە،! بەڵام، ئایا کونگرە وا دەبێت! کونگرە لە کەسە لێهاتووەکان و لە کەسە شارەزاکان پێک دێت کە ئاگاداری پرسی کورد و کوردستانن، کە ئاگاداری کێشە ناوخۆییەکانی ناو ڕێکخراوەکەن! کونگرە لە کەسانی بێ سەواد و نەخوێندەوار پێک نایەت! مەگەر سەرۆک خۆی چەندە ڕۆشەنبیرە! جا وەرە سەرۆکەکەت ئاوا بێت، تۆ بڵێی خۆت چۆن بیت.. زۆرینەی سەرکردایەتی دەڵێن لە بەر ئەوە ئێمە مەشغوڵی کار و دەرس بوینە کابرا وتویەتی من کارەکان دەبەمە پێش و لە کۆبونەوەکان بەشداری دەکەم! هەر وەخت دەهاتەوە دەیوت کۆبونەوەکە زۆر سەرکەوتوو بووە، بەڵام دوای ماوەیەک زانیمان کە هەر کەس لە گەڵ ئەم کابرایە دانیشتووە ئیتر حارز نییە جارێکی دیکە تەنیا یەک چایشی لە گەڵ بخواتەوە! دەیان جار فڵان و فڵان خزم و کەسی خۆیان هیناوە بۆ بەشداری لە کۆبونەوە، کاکە ئەمە کێیە؟ ئەمە خزممە، جا چۆن دەبێت! کابرا ئەندامی پسک نەبێت و نەزانێت پسک کورت کراوەی چییە، کەچی بێتە کۆبونەوەی سەرکردایەتی؟!

پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەر دەستی چەند کەس دامەزراوە نەک فڵان کەس بە تەنیا! ئەو کەسەی کە بناغەی پارتی سەربەستیی داڕشت کاک کەریم ڕەحیمی ئەقدەمە کە ئیستا لە گەڵ پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار و چالاکی خۆی بەرەو پێش دەبات.
ئەوانەی کە ئاگاداری کەمپی باریکەن هەمو ئەو کەسانە دەناسن کە لەو کونگرەیەدا بەشدار بونە! لە کۆتاییدا دەڵێم فڵان کەس ماوەتەوە خۆی و کۆمپێترەکەی!
بە چەند دانە وێنەی لەو شێوەیە ناتوانن ڕای گشتی خەڵک بشێوێنن!
ئەندامی سەرکردایەتیان هەیە خەڵکی ناوچەیەکی ترە کەچی نوسراوە خەڵکی شوێنێکی تر، کاکە هەتا کەی درۆ و چەواشەکاری،!بێچوی کەو یان گەوار کاتێک خەڵک دەبینێ سەری بە ژێر خۆڵەوە دەکات، ئیتر وا دەزانێت چونکە ئەو کەس نابینێت ئیتر کەسیش ئەو نابینێ، برا وا نییە هەموو خەڵک دەزانن ئێوە چۆنن و کێن! سەدان گەندەڵیتان هەیە! کوا ئەو پارەیە کە بۆ گۆڤار و ڕۆژنامە و خەسرەو جافتان وەر دەگرت، کوا ئەو پارەیە کە لە ێ…. لە ژێر ناوی یارمەتی مەقەر وەر دەگرت! کوا ئەو دەیان هەزار دۆلارە کە لە لایەن خەڵک و هندێ پارتی سیاسی وەرتان دەگرت! کوا ئەو پارەیە کە لە ئۆرووپا لە ژێر ناوی ڕێکخراو وەرتان دەگرت،! ئێوە کاریش ناکەن و ساحیبی باشترین ماڵ و ژیانن،! بلیتتان بۆ دەیان کەس کڕیوە بۆ بەشداری لە کۆنگرە لە ئۆرووپاوە بێنەوە، یان لە نیوزلەندەوە! کەچی بەو حاڵەشەوە کەست بۆنەهاتەوە. تەنانەت هەندێک بە بلیتی تۆ هاتنەوە کوردستان کەچی بەشداری کۆبونەوەکەت نەبون.
با ئەوەش باس بکەم!

(پێم باشە پێش هەمو شتێک ئاماژە بەوە بکەم! کە کاک شاهۆ بەگیزداە کەسێکی مرۆڤ دۆست و نیشتیمان پەروەرە و ڕێز لە هەمو کەسێک دەگرێت، بەڵام بەداخەوە لە بەر ئەوە کە کەسێکی نیشتیمان پەروەر و سیاسی و دەیویست خزمەت بە کوردستان بکات، لە چەند بوارێک دا ڕەخنەی لە حارف باوەجانی و ئیبراهیم جاف گرت! ئیتر ئەوانیش شاهۆیان تۆمەتبار کرت و وتیان کە شاهۆ لە بەر ئەوە ڕەخنە دەگرێت کە پێوەندی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیدا هەیە! دوای ئەوەش وتیان دەستی بردووە بۆ پیرە ژنێکی ٧٠ ساڵە کە خزمی..... بووە، ئیتر ئیبراهیم جاف و حارف تەلەفۆن دەکەن بۆ خێزانی شاهۆ و دەیان هەڵبەستی دیکە بۆ شاهۆ ساز دەکەن، ئیتر بەو شێوەیە ماڵ و خێزان و ژیانی کاک شاهۆ تێک دەدەن!! ئیستا شاهۆ خێزانی لێ جیاو بووەتەوە لە بەر ئەو تۆمەتانەی حارف و ئیبراهیم! کاک شاهۆ ژیانی تێک چو! لەبەر ئەوە ئیبراهیم جاف و حارف تەلەفۆنیان کردوە بۆ خێزانی شاهۆ و درۆیان بۆی هەڵبەستووە! ئەم بەشە لە فاییسبوکی کاک شاهۆ وەر گیراوە!
ئەوەش چەند وێنە کونگرەی حارف، چاولێکەن بزانن کونگرە بووە یان منداڵبازی!!

ئیستا دەیان بەڵگەی ڕون هەیە کە ئەگەر ڕون بکرێن ژیانیان تێک دەچێت.)
لەم سەرچاوانەم کەڵک وەر گرتووە
http://kurdistanigawre.com/nwe/index.php?option=com_content&view=article&id=910%3A2013-02-20-22-57-26&catid=72%3A2012-05-11-19-51-02&Itemid=134

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر