Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۰, جمعه

بەیاننامەی زۆرینەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان:عارف باوەجانی (ئەحمەدی) لە گشت بەرپرسایەتی دوور بکەینەوە وڕایدەگەیەنین کە ناوبراوهیچ پێوەندیەکی بەو ڕێکخراوەوە نەماوە


بەیاننامەی زۆرینەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان:عارف باوەجانی (ئەحمەدی) لە گشت بەرپرسایەتی دوور بکەینەوە وڕایدەگەیەنین کە ناوبراوهیچ پێوەندیەکی بەو ڕێکخراوەوە نەماوە

خەڵکی بەشەڕەف و مافخوازی کوردستان!
پارت و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردستان!

دوای نزیک بە یەک ساڵ قەیرانی ناوخۆیی کە زۆربەی دەگەڕێتەوە بۆ سەر شێوەی سەرپەرەستی کردن و ڕێبەرایەتی کردنی پارتەکەمان، بەداخەوە دوای دەیان جار ئاگادار کردنەوە و داوا لێکردن لە بەرپرسی یەکەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ لە شێوەی ڕێبەرایەتی کردنی پسک، وڵامی پێویست بەداخوازییەکانی زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی نەدرایەوە و ناوبراو بە هەموو شێوەیەک دژی ڕێفۆڕم و گۆڕانکاری وەستایەوە و هەموو ئۆرگانەکانی پسکی خستە ژێر ڕکێفی بڕیاره تاکه کەسیەکانی و له خزمەت بەرژەوەندیەکانی خۆی و خزمە نزیکەکانی به کاری هێنان که جێگای ڕه خنە‌ی تووندی ئێمه له ڕێبەرایه تی ئه و حیزبه دا بوو. هەر به ئەو هۆیەوه، پێویست بوو له بەرژەوەندیەکانی گه له که مان بەرگری بکەیین و ڕێبەرایەتیەک که له خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا نەبوو، گۆڕانکاری بەسەر دا بێنین و کەس یان کەسانێک که ناشایست بن، له ئەو ئەرکه پیرۆزه دوور بکەینه وه.
بەشێک له ئەوهۆکارانەی که مایەی لێ ستاندنەوەی متمانه له کاک عارف باوەجانی(ئەحمەدی)ین، له ڕێزبه ندی ژێرودا هاتوون، که بەشێکیان بریتین لە:
الف:  نانەوەی تۆوی دوو بەرەکی و بەڕێوەبردنی پارتەکە بە شێوەی عەشیرەتی و دوور لە پرنسیپە دیموکراتیەکان.
ب: شارەزا نەبون بە کارو باری ڕێکخراوەیی و هه وڵنه دان بۆ فێربوون و خۆ ڕاهێنان.
ج:  نەبوونی توانایی سیاسی و ئاشنا نەبوون بە ئەدەبیاتی سیاسی.
د: تاکڕەوی و شاراوەکاری له کار و باری پێویست به ڕاوێژ و ڕا وەرگرتن.
بۆیە لێرەدا ناچار بووین وەک زۆرینەی سەرکردایەتی لە پارتەکەمان دا، کاک عارف باوەجانی (ئەحمەدی) لە گشت بەرپرسایەتی دوور بکەینەوە وڕایدەگەیەنین کە ناوبراوهیچ پێوەندیەکی بەو ڕێکخراوەوە نەماوە.
بۆ ئاگاداری گشت دۆستان و هاونیشتیمانانی خاوەن هەڵوێست چەندین بەڵگەی ڕوون سەبارەت بە سەرپێچیەکانی کاک عارف لە بەر دەست دا هەیە کە ئەگەر پێویست بکات بڵاو دەکرێنەوە.!
ئێمە لە سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا لە گشت گۆڕانکاریەکانی ناو حیزب ئاگادارتان دەکەینەوە.
ئێمە وەک زۆرینەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو کۆبونەوە عەشیرەتییەی کە بڕیارە لە ژێر ناوی کونگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە بچێت لەقاو دەدەین و بە کۆبونەوەی عارف باوەجانی و خزم و کەسە نزیکەکانی دەزانین و هیچ پێوەندیەکی بە پارتی سەربەستیی کوردستانەوە نییە. لەو پێوەندییەدا داوا لە گشت پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی  کوردستان دەکەیین کە نەکەونە ژێر کاریگەری بە ناو کۆنگرەیەک کە لە ژێر ڕکێفی هزری عەشیرەتی و لە دەرەوەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
هەروەها کونگرەی دووەمی پارتی سه ربه ستی کوردستان، بە هۆی ئەو قەیرانە نەخوازراوەوە، تا ئاگاداری دوایی، وە دوا دەخرێت.
پارتی سەربەستیی کوردستان ماڵ و مڵکی گشت کوردێکی نیشتیمان پەروەرە و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەرامبەرچارەنوسی گەلی کوردستان دا.
  • ڕێبوار ئەحمەدزادە: ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی ماڵی.(دیارە تاکو ئیستا بە هیچ شێوەیەک زانیاری لە بارەی دۆخی ماڵی پسکی پێنەدراوە و ئاگاداری دۆخی ماڵی پسک نییە و هەموو زانیاریەکانی لەو بارەوە لێ شاردراوەتەوە)
  • ئاریتما موحەممەدی: ئەندامی سەرکردایەتی.
  • نیشتمان فیشاڵ: ئەندامی سەرکردایەتی و بەپرسی پەیوەندییە نا کوردستانییەکان.
  • شلێر موراد ڕەسوڵی: ئەندامی سەرکردایەتی.
  • کەریم ڕەحیمی ئەقدەم: یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
  • جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان. شایانی باسە کە بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی ناوبراو لە بەر هۆی ئەو کێشانەوە دەستی لە کار کێشاوەتەوە.
  • کومیتەکانی دەرەوەی وڵات.
  • بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان.
  • ئەندامان و لایەنگرانی پسک لە ناوخۆی کوردستان جگە لە خزمە نزیکەکانی کاک عارف
تێبینی: ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئەوانەی کە بوونیان هەیە لە حەوت کەس پێک هاتوون، کە دوو کەس لە ئەوان تاکو ئیستا بێ هەڵوێستن و خۆیان یەک لا نەکردۆتەوە.
شایانی وتنە کە لە داهاتوێکی نزیک ڕاگەیاندن و میدیاکانی فەرمی پسک بە کوردستانیانی خاوەن هەڵوێست دەناسێنین و لەو پێوەندییەدا ڕادەگەیەنین کە مەڵپەڕی ئیستای پارتی سەربەستیی کوردستان بووەتە مەڵپەڕی تاکە کەسی عارف باوەجانی و هیچ بەرپرسیارێتیەک ناکەوێتە سەر شانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکه وتی18ی ڕێبەندانی ٢٧١٢ی کوردی
بەرامبەر لەگەڵ ٧ی فێبریه ی ٢٠١٣زایینی
داوا له گشت هاووڵاتیان و دۆست و پەیوەندیەکانمان دەکەیین که بۆ کارو باری پێویست تا ئاگادارکردنەوەی دوایی، پەیوەندی به ئەو ئیمەیل ئادرەسەی ژێرەوە بکەن.parti.serbestii@gmail.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر