Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲۹, یکشنبه

نامەی بنەماڵەی ٣ کۆڵبەرە کوژراوەکەی ئەم دواییانە بۆ حیزب و رێکخراوەکان و رای گشتی خەڵکی کوردستان




نامەی بنەماڵەی ٣ کۆڵبەرە کوژراوەکەی ئەم دواییانە بۆ حیزب و رێکخراوەکان و رای گشتی خەڵکی کوردستان
ئەو نامەیە لە لایەن دۆستێکەوە بۆ من هاتووە منیش وەک خۆی بڵاوی دەکەمەوە. هیچ گومانم لەوە نییە کە سبەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرانە والە کەسوکاریان دەکەن کە حاشا لەو نامەیە بکەن. وەک خۆم هیودارام خوێنی بە ناحەق ڕژاوی ئەو سێ لاوەی کوردە ون نەبێ و بکوژان بە دەستی عەاڵت بسپێردرێن.




ئاگاداری
پلانی تازەی رێژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە خەڵکی کوردستان
رۆژی ١٦ی رێبەندانی ١٣٩١هەتاوی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی
دوای کوشتنی زیاتر لە ٧٠سەر لە ئەسپی کاسبکاران، سێ لاوی کۆڵبەری مهابادی بە ناوەکانی رەزگار مەعروفی ئازەر تەمەن ١٨ساڵ،‌‌‌حوسێن رۆستەم نژاد ١٦ ساڵ و هوشیار رۆستەم نژاد٢٠ ساڵ بە دێل دەگرن نامرۆڤانە وبە شێوەی خنکاندن عێعدامیان دەکەن و زۆر بێ بەزەیانە بە دەست و پێ بەستراوی لە چیای سورکێوی بانە فرێیان دەدەنە خوارەوە.
پاش سێ رۆژ کە بنەماڵەی ئەو کوژراوانە ئاگادار دەکرێنەوە لە گەڵ جەماعەتێکی بەر چاو لە خەڵکی مهاباد بۆ نارەزایەتی دەربرین بەو روداوە تاڵ و ناخۆشە لە بەر دەرکی فەرمانداری کۆدەبنەوە و و داوای تەمی کورەکانیان دەکەنەوە، فەرماندار بەلێنی بە بنەمالەکان دەدا کە تەرمی ئەو سێ کەسە بۆخۆیان دایان هێنەوە و رادەستی بنەمالەکانیان دەکەنەوە و هەروەها پێیان دەڵێن بکوژەکان هەرکەس بن بە سەزای خۆیان دەگەیەنێ و چاوپۆشیان لێ ناکەن. لە رۆژی سەرەخۆشی دا فەرمان دار لە گەڵ شارەداری چەند کەس لە ئیتلاعاتی مهاباد و وێرای مەلا قادری سۆهرابی دەچن بۆماڵی خاوەن کوژراوەکان بە قەلی خۆیان بۆ هاودەردی کردن و بۆخۆی فەرمانداربەگریانەوە داوایان لێ دەکا ئیوە هیچ مەکەن با خەڵک نارەزایەتی دەرنەبرن ئێمە بۆخۆمان لێکۆلینەوە دەکەین هەرچی لە دەستمان بێ دەریخی ناکەین. پاشان بۆ شۆنەوونکە و دوژمنایەتی ساز کردن لە بەینی خەڵکی دا نزیک بە ١٠ کەس لەو لاوە کاسبکارانە دەگرنکە پێنجیان خەڵکی شاری مهابادن ئەو کەسانە کە شاهیدی شێوەی کوشتن و عێعدام کردنی ئەو سێ کۆڵبەرە بێ تاوانانە بوونە و ئەو جەنایەتەیا... باقي له کامينته کان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر