Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ مرداد ۱۱, چهارشنبه

پارتی خزمەتکاری ئاکەپە و ڕژێمی تورکە و بادینان و دهۆکی ڕادەستکردوون.






پارتی خزمەتکاری ئاکەپە و ڕژێمی تورکە و بادینان و دهۆکی ڕادەستکردوون.


بەگوێرەی زانیاری بەدەستخراو، دوو شەڕڤانی یەپەگە کە بەڕەگەز چیکین، لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەربازی باشور بوون و بەچاوساخی چەتەکانی پاراستنی پارتی، بەڕۆژی ڕوناک لە زۆنی زەردی داگیراو لەلایەن میتی تورکەوە دەفڕێنرێن و دەبرێنەوە تورکیا و لەوێ سزای 6 ساڵ زیندانیان بۆ دەبڕێتەوە! ئەم کردوەی پارتی و میتی تورک، کە هەموو سنورێکی بێئەخلاقی تێپەڕاندوە، ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات، کە لە دهۆک و هەولێر و بەشێک لە دەشتی نەینەوا، حاکم و دەسەڵاتداری یەکەم ڕژێمی تورکە نەک پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەپێناو مسۆگەرکردنی کورسی و دەسەڵاتە بنەماڵەییەکەیان فرۆشتویانەتە داگیرکەری تورک.
هەر بۆیە کاتێک ئێمەومانان دەڵێین: باسکردن لە ڕەفڕاندوم و سەربەخۆیی لەلایەن پارتی یەوە چەواشەکاری و درۆ و دەلەسەیە و ڕەفڕاندوم و سەربەخۆیی لە سایەی داگیرکاری ڕژێمی تورکدا بێ واتان و ئامانجی پارتی لە وروژاندنیان زیاتر مەحکەمکردنی دەسەڵات و کورسیەکەی خۆیان و پتەوترکردنی جێ پێی داگیرکاری تورکە، هەندێکمان لێ قوت دەبنەوە و بەوە تاوانبارمان دەکەن گوایا لە دژی ڕەفڕاندوم و سەربەخۆیی باشوری وەستاوینەتەوە! بەویژدانی نوستووتان، ئێوە چ ناوێک لەم کردوەی پارتی و ڕژێمی تورک دەنێن؟ ئایا دیسان لێمان قوت دەبنەوە و پاساوێکی سوکانە و شەرمنانەی دیکەی بۆ دەهێنەوە؟ ئایا دەزانن ڕۆژنامەکانی وڵاتی چیک، لەسەر ئەم کردووەی پارتیتان و میتی تورکتان مەسعود و تاقمەکەی بەخیانەتکار بەگەل و نیشتمانەکەیان بەناوکردوە؟ ئایا شەرمەزاری وبێ ئەخلاقی لەمە گەورەتر شک ئەبەن؟ لەمەدا تەنها پارتی تاوانبار نییە، هەموو ئەو پارت و لایەن و کەسایەتی ، کەسانەش وەک پارتین، کە لە مەسخەرە بازایەکەی بەناو ڕەفڕاندومدا کوێرانە یان بەزانابوون وە دوی کەوتوون.
Handren Hawrami

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر